Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:55

حزبوڵڵای لوبنان زیاتر له‌ 50 هاژه‌كی ئاراسته‌ی باكووری ئیسڕائیل كرد

کوردستان TV
100%

حزبوڵڵای لوبنان زیاتر له‌ په‌نجا هاژه‌كی ئاراسته‌ی باكووری ئیسڕائیل كرد.  میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویانكرده‌وه‌، شه‌وی ڕابردوو زیاتر له‌ په‌نجا هاژه‌ك له‌ باشووری لوبناوه‌ ئاڕاسته‌ی ناوچه‌كانی جه‌لیل كراوه‌ له‌ باكووری وڵاته‌كه‌.

 هه‌روه‌ها ماڵپەری عیبری هەداشوت ​​حەمۆت ڕایگەیاند، لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی کیریات شمۆنا و تەلهای لە ناوچەی جەلیلی سەرەوە دەنگی ئاگادارکەرەوە بیستراوە و له‌لایه‌ن به‌رگری ئیسڕائیلیش، به‌رپه‌رچی ژماره‌یه‌ك دراوه‌ته‌وه‌.

 لای خۆیه‌وه‌ حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، بۆ یەکەمجاره‌ شارۆچکەی بەیت هیلالی ئیسرائیلی بە دەیان هاژه‌كی کاتیۆشا بۆردومانکردووە، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل لە باشووری لوبنان و كه‌رتی غه‌ززه‌. 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ترسی سەرهەڵدانی ململانێیەکی بەرفراوانی ناوچەیی زیاتر دەبن، به‌تایبه‌ت دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس له‌ تارانی پایته‌خت و كوژرانی فواد شوکر سەرکردەی دیاری حزبوڵڵا، لە نزیک بەیروتی پایته‌ختی لوبنان. به‌شێكیش له‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا داوایان له‌ هاووڵاتیانیان كردووه‌ كه‌ هه‌رچی زووه‌ لوبنان به‌جێبێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانیان له‌به‌ر مه‌ترسی چڕبونه‌وه‌ی هێرشه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا.  
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.