Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:40

نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى نه‌مسا دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزى نه‌مسا كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2024/8/3  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌  ئه‌ندریا ناسى، باڵیۆزى نه‌مسا له‌ عێراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ باس له‌ دوایین سه‌ردانى  نێچیرڤان بارزانى بۆ ڤیه‌ننا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان سه‌ركۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرا.

له‌ ته‌وه‌ێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.