Erbil 20°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 18:10

هه‌ولێر ... بیره‌وه‌ری 10 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان به‌رز ڕاگیرا

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 3ی8ی2024 له‌به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر، بیره‌وه‌ری 10 ساڵه‌ی جینۆسایدی ئیزیدیه‌كان كرایه‌وه‌.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌ك رێزلێنان له‌ قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته‌، له‌ به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر هێمن قادر پارێزگاری هه‌ولێر به‌ وه‌كاله‌ت و  جێگری پارێزگار و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند و ستافی پارێزگا به‌ ته‌واوی دامو ده‌زگاو به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پێنج خوله‌ك بێ ده‌نگیان نواند .

شایه‌نی باسه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه‌ بۆ سه‌ر شنگال، زیاتر له‌ پێنج هه‌زار كوردی ئێزدی كوژران و نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 745 منداڵ بێ دایك و باوك بوون.هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌، زیاتر له‌ 325 هه‌زار ئێزدیی ئاواره‌ بوون.

 به‌گوێره‌ی نوێترین ئاماری نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ئێزدییه‌ ڕفێندراوه‌كانی سه‌ر به‌ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعشه‌وه‌، 135 هه‌زار و 860 كوردی ئێزدی ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، هه‌روه‌ها 189 هه‌زار و 337 كه‌سیش ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون و زیاتر له‌ 100 هه‌زار كه‌سیش كۆچبه‌ری وڵاتان بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.