دوای هەڕەشەکانی ئێران بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئیسرائیل، ئه‌مریكا کەوتە جوڵە و کەشتیی جەنگیی رۆوزڤێڵتی لە گەروی هورمز لە نزیک ئێران جێگیرکرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ناسراو به‌پنتاگۆن ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا فڕۆکە و هێزی دەریایی و کەشتی جەنگی زیاتر ره‌وانه‌ی له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووه.
پنتاگۆن هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد، كه‌شتی جه‌نگی رۆزڤێڵت له‌گه‌ڵ هێزێکی زۆری شەڕکەر و کەشتیی جەنگیی دیكه‌یان ره‌وانه‌ی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووه.
ئەوەشی خستە ڕوو به فەرمانی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا جگه له ناردنی کەشتی جه‌نگی رۆزڤێڵت و کەشتیی جه‌نگی دیكه‌ی هێزی دەریایی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، سوپای ئەمەریکا سیسته‌می بەرگری هاژهكیی زەمینی زیاتری له ناوچه‌كه جێگیر کردووه.
له لایه‌كی دیكه دوای ئەو هەڕەشانەی ئێران وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی له كوشتنی ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئیسرائیل بەفەرمی داوای یارمەتیی لە ئەمریکا کرد، وەک بەدەنگەوە چونێکێش فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ناسراو به سێنتكۆم لە په‌یامێكیدا تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکەی سوپای ئەمریکا گەیشتوه‌تە سنووری ئۆپەراسیۆنەکانی کەشتی گەلی پێنجەمی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.