Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:34

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3ی8ی2024،نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌  تۆماس زایلەر، باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدایان تاوتوێ کرد و دوا هه‌نگاوه‌کان و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆی هه‌ردوولایان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌روه‌ها پشتگیرییان بۆ به‌رده‌وامیی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به‌ لێکگه‌یشتن دووپات کرده‌وه‌. 

له‌مباره‌یه‌وه‌  باڵیۆزی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا گوتی: هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی یارمەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومه‌تی فیدراڵی بدەن بۆ کاراکردنی ئابووری و دەرفەته‌کانی کار.

له‌ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا باسیان له‌ یادی ده‌ ساڵه‌ی جینۆساید و دۆخی ئێستا و داهاتووی ئێزدییان و پێکهاته‌کان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق کرد، هه‌روه‌ها تیشکیان خسته‌ سه‌ر ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی عێراقی فیدرال و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئاساییکردنه‌وی دۆخی شه‌نگال، پرسی کۆچ و دوا پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌گشتی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.