سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان، رەزامەندیی دا لەسەر دانانی چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كواڵێتی هەوا لە هەولێر.
دەستەی ژینگەی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دا لەسەر دانانی چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كواڵێتی هەوا لە هەولێر، ئەوەیش لە رێی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتمەند پاش تاوتوێكردنی چەندین دەرخستەی جیاوازی كۆمپانیا پێوەندیدارەكان بەپێوانەكردنی كواڵێتی هەوا لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە.
دانانی ئەم چوار وێستگەیە پاش تەواوكردنی رێكارە كارگێڕییەكان هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێوانەكردنی بڕو جۆری پیسكارەكانی هەواوە بەوردیی و زانستیانە لەپێناوی دیاركردن و لادانی سەرچاوە سەرەكییەكانی پیسكردنی هەوا بەپێی رادەی كاریگەرییان و خێراكردنی رێگەچارەكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.