له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هەینی ته‌رمی 13 كۆچبه‌ری كورد كه له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا به‌له‌مه‌كه‌یان تێكشكابوو، ده‌گه‌ڕیندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
رۆژی 17 حوزه‌یرانی رابردوو به‌له‌مێكی كۆچبه‌ران له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا تیكشكا و ده‌یان كۆچبه‌ر گیانیانله‌ده‌ست دا كه به‌شێكیان هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بوون، هه‌روه‌ها ته‌رمی به‌شێكیان دۆزرانه‌وه و به‌شێكی دیكه‌ش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.
له‌دوای رووداوه‌كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كرد به‌دواداچوون بۆ رووداوه‌كه بكه‌ن و ته‌رمی قوربانیان بگه‌ڕێننه‌وه و هه‌وڵ بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنبووان بده‌ن.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چووه ئیتاڵیا و بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکوومەتی كوردستان و لایه‌نه پەیوەندیداره‌كانی ئیتاڵیا سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان كرد.
دوای گه‌یاندنی هاوكاری پێویست به رزگاربووان، هه‌وڵه‌كان چڕ كرانه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان و توانرا 13 ته‌رم بدۆزرێنه‌وه كە ئەمڕۆ هەینی ده‌گه‌ڕیندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
به گوته‌ی پۆلیسی ئیتاڵیا به‌شێوەیەكی گشتی تا ئێستا 40 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه و كه 13 كه‌سیان ناسراونه‌ته‌وه و كوردن و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و كوردستانی ئێرانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.