Erbil 25°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 00:30

وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستانی رەوانەی بەغدا كرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند كە بڕی زیاتر لە 74 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستانی رەوانەی بەغدا كردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 1/8/2024 بڕی 74 ملیار و 844 ملیۆن و 532 هەزار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسانی ساڵی 2024 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

راشیگەیاند: بڕە پارەكە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە خراوەتە سەر هەژمارە بانکییەكەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.