ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەورەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە دۆستایەتی و پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە كرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.