ئه‌مڕۆ پێنجشهممههێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت پێشوازی كرد لە لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له هۆکارەکانی سووتانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر له په‌رله‌مانی عێراق كه پێكهاتبوون له دكتۆر سه‌باح سوبحی سه‌رۆكی لێژنه‌كه و ئه‌ندامانی لێژنەکە کە لە سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق پێکهاتبوون.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا تیشک خرایە هۆكاره‌كانی سووتانی بازاڕی قه‌یسه‌ری شاری هه‌ولێر كه به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه عێراقییه‌كان و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێك ده‌ستی هه‌بووه له سووتاندنی بازاڕه‌كه، ئامانج لێی تێكدانی سه‌قامگیری و زیانگه‌یاندن بوو به هاووڵاتییان و ئابووری كاسبكارانی شاری هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر قەبارەی زیانه‌كانی سووتانی بازاڕه‌كه و هه‌وڵدان بۆ چۆنییه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له رێگه‌ی داموده‌زگا فیدراڵییه‌كان و فشار خستنه سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، بۆ ئەوەش لێژنه‌كه و تیمی پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو هه‌وڵێك ده‌خه‌نه گه‌ڕ.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم داتا و بەدواداچوونەکان لەبارەی سووتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، لێژنەکە ڕایانگەیاند، خۆیان بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر دەبنە سکاڵاکار و داکۆکیکار لە کاسبکارانی ئەو بازاڕە لەپێناو دەستخستنی ماف و قەرەبووکردنەوەی زیانەکان.
شەوی 5ی ئایاری ئەمساڵ لەلایەن گرووپێکی دیاری کراوەوە ئاگر لە بازاڕی قەیسەری هەولێر بەردرا و بەهۆیەوە زیانێکی ماددی زۆر بە کاسبکارانی ئەو بازاڕە کەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.