ئێران ژمارەیەک کوشتنی بەرپرسانی سیاسی و ئەتۆمی و فەرماندەکانی سوپای پاسداران و ئامانجی دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکانی بەخۆوە بینیوە، کە لە دوای ساڵی 2000 ەوە زیادیکردووە، لە کاتێکدا کاربەدەستانی ئێرانی دەڵێن ئەمە بەهۆی کەمتەرخەمی یان دزەکردن بۆ ناو دەزگا ئەمنییەکانی ئێران بووه.
هاوكات ئه‌وه‌ی گرینگ و مه‌ترسییه و هه‌ره‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئیسرائیل بەرنامە ئەتۆمییه‌كه‌ی ئێرانه، كه هه‌میشه ترسی ئەوەی هەیە تاران بۆمبێکی ئەتۆمی نهێنی دروست بکات لە دژی ته‌لئه‌ڤیڤ بەکاری بهێنێت بۆیه گومان ده‌كرێت كوشتنی سه‌ركرده باڵاكانی ئێران به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام درابێت.
كوشتنی ئیسماعیل هه‌نییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له به‌ره‌به‌یانی 31ی ته‌مووزی2024، له‌ناو جه‌رگه‌ی تاران، به دووه‌م ئۆپەراسیۆنی كوشتنی به‌رپرسه باڵاكانی سه‌ر به ئێران داده‌نرێت کە ڕاسته‌وخۆ ئیسرائیل له پشتییه‌وه بووه و له تارانی پایته‌ختی ئێران ئه‌نجامدراوه، یهكهمیانیش كوشتنی ئه‌بو محەمەد ئەلـمیسری، پیاوی دووەمی قاعیدە بوو، كه له ئابی 2020 له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی تاران كوژرا.
له 27ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2020 موحسین فەخریزادە، دیارترین زانای ئێرانییە لە بواری ئەتۆم و مووشەکدا بە(باوکی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران)ناودەبرا، لە ئۆپەراسیۆنێکی زۆر ئاڵۆزدا کوژرا، دوای ئەوەی کاروانەکەی لە شاری ئەبسەرد سه‌ر به پارێزگای دەماوەند له ڕۆژهەڵاتی تاران کرایە ئامانج.
له‌سه‌ر كوشتنی موحسین فه‌خری زاده ئێران لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2023، عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری كه جێگری وه‌زیری به‌رگری پێشووی ئێران و ڕەگەزنامەی بەریتانی هه‌بوو لە سێدارەدا، کاربەدەستانی ئێرانیش رایانگه‌یاند، عه‌لی ره‌زا ئه‌كبه‌ری ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە کوشتنی فەخری زادە.
له 22ی ئایاری 2022، حەسەن سەیاد خودایی، پلەی عەمیدی هەبووە لە سوپای پاسداران وەکو یەکێک لە بەشداربووانی شەڕی سووریا ناوی دابووه‌وه له‌به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی لە کۆڵانەکانی شەقامی موجاهیدینی تاران له‌ناو ئۆتۆمبێلەکەی ده‌بێت و له‌لایه‌ن دوو چه‌كدار له‌سه‌ر ماتۆر ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت. هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی کردەوەکە رانەگەیاند، ئەمریکاش رەتیکردەوە دەستیان لە کوشتنی حەسەن سەیاد خودایی، ئەفسەری پلەداری سوپای پاسداران‌دا هەبووبێت.
رۆژی حه‌وتی ئابی 2020، عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا كه به ئه‌بو محه‌مه‌د ئهلـمیسری ناسراو بوو و پیاوی دووەمی قاعیدە بوو له‌گه‌ڵ مریەمی کچی له شه‌قامێكی تاران‌دا له‌لایه‌ن دوو چه‌كداره‌وه له‌سه‌ر ماتۆر ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌كوژرێت.
له‌باره‌ی كوشتنه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی به‌ریتانی رایگه‌یاندبوو ئه‌لمیسری به هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساڵی 1998 له ئه‌فریقا تۆمه‌تبار بووه و له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه و كوژرا. ڕۆژی کوشتنهكهشی هاوکات بوو لەگەڵ ساڵڕۆژی ئەو هێرشانەی کە هەردوو باڵیۆزخانەکەی ئەمریکایان لە کینیا و تانزانیا کردبووه ئامانج.
دەزگای هەواڵگری بیانی ئیسرائیل ناسراو به مۆساد، هەوڵی داوە ڕێگری لە ئێران بکات لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی هەڵمەتێکی فراونی داوه له هێرشكردنه سه‌ر دامەزراوەکانی پیتاندنی ئەتۆمی ئێران. هەروەها چەندین پرۆفیسۆر و زانای ئەتۆمی و بەرپرس باڵای ئێرانی كردووه‌ته ئامانج، حکومەتی ئێرانیش بەبێ دوو دڵی هەردوو وڵاتی ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل له‌و كرده‌وانه تاوانبار کردووە.
دواین به ئامانجگرتنی به‌رپرسانی باڵای سه‌ر به ئێران له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بوو، كه له 31ی ته‌مووزی 2024، له هێرشێكدا له تارانی پایته‌ختی ئێران له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ی له شوێنی مانه‌وه‌ی كوژرا.
ئاماده‌كردنی- سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.