بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی پیاو و ئافرەتێكی راگەیاند كە لە رێگەی منداڵەكانیانەوە هەڵسابوون بە ئەنجامدانی چەندان تاوانی دزیكردن لە شاری هەولێر.
ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمانەوە لەسەر چەند حاڵەتێکی دزیکردن لە چەند شوێنکی ناو شاری هەولێر، توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەکان ئاشکرا بکەین.
بڵاویشی كردەوە: تۆمەتبارەكان بریتی بوون لە پیاو و ئافرەتێك بە ناوەکانی (ب، ز، ت) و (م، ن، ح) و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکران.
هەروەها بڵاوی كردەوە: تۆمەتبارە ئافرەتەکە منداڵەکانی کە تەمەنیان لە نێوان (7 بۆ 10) ساڵ دەبێت، بەکارهیناوە بۆ سەرقاڵکردنی هاووڵاتییان و لە چەند شوێنێکی گشتی ئامێری مۆبایل و جانتای پارەیان دزیوە، هەروەها تۆمەتبارە پیاوەکەش جامی چەند ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانی شکاندووە و هەڵساوە بە دزینی کەولوپەل و پارەی ناو ئۆتۆمبیلەکان.
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانیشی كرد کە هەمیشە هاوکاریان بووە لە پێدانی زانیاریدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.