سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا، سەركۆنەی كوژرانی سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس كرد لە تارانی پایتەختی ئێران.
لە راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "به‌ئامانجگرتنى ئيسماعيل ههنييه سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سياسيى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به ميوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين و به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسيداره دهڕوانين".
هەروەها هاتووە "ئاڵۆزكردنى زياترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سهقامگيريى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت".
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بزووتنەوەی حەماس هەواڵی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەكەیانی لە هێرشێكدا لە شوێنی مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران بڵاوكردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.