Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 05:04

"هەر شوفێرێكی تەكسی لۆگۆی ناو شاری هەبێت و لە دەرەوەی شار كار بكات سزا دەدرێت"

کوردستان TV
100%

لێپرسراوی لۆگۆی تەكسی لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و وەزارەتی ناوخۆ، هەر شوفێرێكی تەكسی لۆگۆی كاركردنی ناو شاری هەبێت و لە دەرەوەی شار كار بكات، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت و سزا دەدرێت.

كازم ئەحمەد لێپرسراوی لۆگۆی تەكسی لە سلێمانی رایگەیاند: تا ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی گشتی 26 هەزار و 732 لۆگۆ لە ئۆتۆمبێلەكانی تەكسی دراون.

راشیگەیاند: لەو ژمارەیەی سەرەوەدا، 17 هەزار و 590 تاكسییان لە ناو شار كار دەكەن، لەگەڵ 2 هەزار و 330 تاكسی دیكە كە لە دەرەوەی شار كار دەكەن.

هەروەها رایگەیاند: بەدەستخۆشییەوە ئێستا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی ناو شار و بازگەكان ئیجرائات لەگەڵ هەموو ئەو تەكسییانە دەكرێت كە كاری تەكسی دەكەن لەنێو شار و دەرەوەی شاردا.

لێپرسراوی لۆگۆی تەكسی لە سنووری پارێزگای سلێمانی جەختیشی كردەوە كە بەپێی بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و وەزارەتی ناوخۆ، هەر شوفێرێكی تەكسی ناو شار لە دەرەوەی شار كار بكات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت و سزا دەدرێت، بەپێچەوانەشەوە تەكسی دەرەوەی شار لە كاركردن لە ناوەوەی شار سزا دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.