Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:28

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران، چاوی كەوت بە سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران و هەردوولا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق و ئێرانیان تاوتوێ كرد.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەسعوود پزیشكیان لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە "خۆشحاڵ بووم بە چاوپێكەوتنی مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران، لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونی لە نووسینگە تایبەتییەكەی خۆی".

بڵاویشی كردەوە "هیوادارم بەیەكەوە لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق لەگەڵ ئێران".

لە دوێنێ سێشەممەوە شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تارانە، شاندەكە دوێنێ بەشداری كرد له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعوود پزيشكيان سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.