Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 21:46

بلینکن: ئەمریکا ئاگاداری كوژرانی هەنییە نەبووە و دەستی تێیدا نەبووە

کوردستان TV
100%


لە میانی سەردانەکەیدا بۆ سەنگافورە، بلینکن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی نیوز ئاسیا باسی لە ڕەوشی غەززە و گرنگیی ئاگربەست کرد.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لە بارەی ئەوەی کە ئایا كوژرانی هەنییە چ کاریگەرییەکی دەبێت لەسەر غەززە، بلینکن ڕایگەیاند: "ئەمە دۆخێکە کە ئێمە زانیارییمان نییە لەسەری و تێیدا بەشدار نەبووین. لەبەرئەوە زۆر قورسە پێشبینی کردنی. بە درێژایی ساڵانێکی زۆر فێری ئەوە بووم کە هەرگیز پێشبینی ڕووداوێک لەسەر ڕووداوێکی دیکە نەکەم".

بلینکن جەختی لەسەر گرنگیی دەستەبەرکردنی ئاگربەست کردەوە بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە و، ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوام دەبن لەسەر هەوڵ تا گەیشتن بەو خاڵە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.