Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:54

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: كوژرانی ئیسماعیل ھەنییە دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ناوچەکە

کوردستان TV
100%


حکوومەتی عێراق ڕایگەیاند کە تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل لە تاران دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ناوچەکە و داواشی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە بەرپرسیارێتی خۆی لە ھەمبەر وەستاندنی پێشێلکارییەکانی سەر سەروەریی وڵاتان، جێبەجێ بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە حکوومەتی وڵاتەکەی بە توندی ئەو ھێرشە سەرکۆنە دەکات کە کرایە سەر شوێنی مانەوەی ئیسماعیل ھەنییە لە تاران پایتەختی ئێران کە بووە ھۆی تیرۆرکردنی ناوبراو.
ڕاشیگەیاندووە: "ئەو ھێرشە دژومنکارانە، پێشێلکارییەکی ڕوون و ئاشکرای یاسایە نێوەدەڵەتییەکانە، ھەروەھا دەبێتە مایەی ھەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە".
باسی لەوەش کردووە: داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆی لە ھەمبەر وەستاندنی پێشێلکارییەکانی سەر سەروەریی وڵاتان، جێبەجێ بکات، ھەروەھا رێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگرێتەبەر، چونکە ئەوە بۆ چەندین جارە دەستدرێژی دەکرێتە سەر سەروەریی وڵاتان.

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لەم دۆخە سەختەدا، حکوومەتی عێراق پاڵپشتی لە گەل و سەرکردایەتی فەڵەستین دەکات و ھاتووە: "عێراق پابەندە بە پاڵپشتیکردنی پرسی فەڵەستین و مافی ڕەوای گەلی فەڵەستین لەوانە بڕیاردان لەبارەی مافی چارەی خۆنووسین و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین کە پایتەختی قودس بێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە لە ئاکامی ھێرشێکدا، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەکەیان ئیسماعیل ھەنییە لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تاران دوای بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرکۆماری نوێی ئێران، کوژراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.