ئەمشەو سێشەممە بوومەلەرزەیەك لە شارۆچكەی كەلار و بەشێك لە ناوچەكانی دیكەی سنووری ئیدارەی گەرمیان رووی دا و خەڵك هەستیان پێ كرد.
بوومەلەرزەكە كەمێك پێش ئێستا و لە كاتژمێر 10:45 روویداوە.
بوومەلەرزەكە بەهێز بووە و بەهۆیەوە بەشێكی زۆری هاووڵاتییانی شارۆچكەی كەلار لە ترسی بوومەلەرزەكە لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی (كوردستان تیڤی)، بوومەلەرزەكە لە سنووری پارێزگای كەركووك و بەشێكی سنووری ئیدارەی گەرمیان هەستی پێكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.