Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:12

بزانە كەشوهەوای مانگی داهاتوو چۆن دەبێت؟

کوردستان TV
100%

پێشبینییەكانی كەشوهەوا و پلەكانی گەرما بۆ مانگی داهاتوو (مانگی ئاب) لە هەرێمی كوردستان و عێراق بڵاوكرایەوە.

واسیق سەلامی كە پسپۆڕێكی كەشناسی عێراقییە لەبارەی كەشوهەوای مانگی داهاتوو رایگەیاند: لە سێ رۆژی سەرەتای مانگی داهاتوودا دابەزینی پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق دەست پێ دەكات.

هەروەها رایگەیاند: لە رۆژانی هەینی و شەممەی داهاتووەوە دابەزینی پلەكانی گەرما هەستی پێ دەكرێت و بەشێوەی رێژەیی كەشوهەوا تاڕادەیەك فێنكتر دەبێتەوە بەتایبەت لە شەواندا.

راشیگەیاند: بەگوێرەی پێشبینییەكان لە مانگی داهاتوودا هیچ شەپۆڵێكی گەرما روو لە عێراق و ناوچەكە ناكات.

پسپۆڕەكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە بەشێوەیەكی گشتی پلەكانی گەرما لە مانگی ئاب لە تەواوی عێراق مامناوەند و كەمێك نزمتریش دەبێت.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.