دەستەی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی بەڵگە له حکومەتی هەرێمی کوردستان له پارێزگای دهۆك، ئامارێکی نوێی لەبارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی شنگال و دەشتی نەینەوا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بڵاوكردهوه.
نێچیرڤان سلێمان بەڕێوەبەری دهستهكه بە ئاژانسی هەواڵی شەفەقی ڕاگەیاند: ژمارەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی لەو ناوچانە دۆزراونەتەوە گەیشتووەتە 119 گۆڕ کە به گرووپ و تاكه كهسی نێژراون.
نێچیرڤان سلێمان دەشڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیویانە 420 گۆڕ ههڵبدهنهوه، لەو ژمارەیەش تا ئێستا 170 کەس ناسنامهیان زانراوه، بهڵام تا ئێستا ناسنامهی 200 کەسی دیكە نهزانراوه.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لێکۆڵینەوەکان بە هاوکاری خێزانەکانیان و دهسهڵاتی خۆجێیی بەردەوامن، بۆ دیاریکردنی ناسنامەی باقی قوربانییەکان.
ڕوونیشی کردەوە كە نموونەی خوێنی چوار هەزار کەسیان وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی پشکنین كه ئامانجیان ناسینەوەی کەسوکاری ونبووەکانە، ئەم پشکنینانەش بە بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکان دادەنرێت بۆ دیاریکردنی ناسنامەی قوربانییەکان و گەڕانەوەی پاشماوەکانیان بۆ خێزانەکانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.