Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:51

سەرۆكی هەرێم له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ په‌راوێزی به‌شدارییاندا له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو بواره‌کاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌که‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.

ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەری شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان و بە بانگهێشتێكی فەرمی، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی كرد بۆ به‌شداریكردن له‌ ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعوود پزيشكيان سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.