بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دزێكی مەترسیدارییان دەستگیركردووە كە لە ماوەی رابردوودا هەڵساوە بە چەندین تاوانی دزیكردن.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی چەندین سکاڵامان پێگەیشت لەلایەن هاووڵاتییانەوە لەسەر ڕوودانی چەندین حاڵەتی دزیکردن، بۆیە دەستبەجێ تیمەکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
بڵاویشی كردەوە: لە ئەنجامدا توانیمان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەین و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر، تۆمەتبارەكە دەستگیر کرا.
هەروەها بڵاوی كردەوە: تۆمەتبارەكە لە ماوەی رابردوودا هەڵسابوو بە دزینی حەوت ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر، هەروەها چەندین ساڵیانەی ئۆتۆمبێل و کۆمەڵێک پارە و چەندین بەڵگەنامەی دیکەشی ساختە کردبووە و بەکاریهێنابوو لەگەڵ چەکی بێ مۆڵەت.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە کراوەتەوە و دانی ناوە بە تاوانە جۆربەجۆرەکاندا و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.