سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران، جەختی كردەوە كە حكوومەتی عێراق پابەندە بە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێران بۆ سەقامگیری و بەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵات.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران كرد كە ئەمڕۆ سێشەممە لە ئەنجوومەنی شوورای ئێران بەڕێوەچوو.
لەمبارەیەوە حكوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە: لە ڕێوڕەسمەكەدا سوودانی چاوی بە پزیشكیان كەوتووە و هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكەیدا بۆ خواستووە، هەروەها پەیامی پیرۆزبایی حكوومەت و گەلی عێراقیشی پێ گەیاندووە.
بڵاویشی كردەوە: سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها پیرۆزبایی لە كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە بەهۆی سەركەوتنیان لە ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دیاریكردنی سەرۆكێكی نوێ لە شوێنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری كۆچكردووی ئێران.
هەروەها بڵاوی كردەوە: محەمەد شیاع سوودانی دووپاتی لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی زیاتری نێوان عێراق و ئێران كردۆتەوە بە مەبەستی سەقامگیری و بەرژەوەندی گەلی هەردوو وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.