حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا ژمارەیەك ئۆتۆمبێلی حكوومی بفرۆشێت و هەموو كەسێكیش دەتوانێت لە زیادكردنەكە بەشداربێت.
زیادكردنەكە لە ڕۆژی سێشەممە رێكەوتی 6ی 8ی 2024، كاتژمێر 10 ی بەیانی لە هۆڵی شەهیدانی 1ی شوبات لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوە دەچێت و ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەش كە دەفرۆشرێن بریتین لە 9 ئۆتۆمبێل.
هەركەس ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە، سەردانی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرمانگەی یاسایی، بەڕێوەبەرایەتیی گرێبەستەكان و خانووبەرە بكات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم خاڵانە:-
1- دانانی چەكی پەسندكراو بە بڕی 30 ملیۆن دینار.
2- ڕسوومات و خەرجییەكانی ئەم ئاگادارییە دەكەوێتە ئەستۆی براوەی زیادكردنەكە.
3- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكان بە شێوەی نەختینە و بە دیناری عێراقی دەبێت.
4- كڕیار پێویستە لە 5 ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەكان بگوازێتەوە.
5- دەتوانن لە ڕۆژی بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە ئۆتۆمبێلەكان ببینن.
6- وەرگرتنی ڕێژەی 2% لە كۆی فرۆشتنەكە بەزیاد دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.