سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024" کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو بەڕیوەچوو، سووکایەتیکردن بوو بە مەسیحییەت.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی " Fox News"ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ھاوشێوەی چالاکییەکانی ڕیوڕەسمی کرنەوەی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی 2028دا، ئەنجام نادرێن کە بڕیارە لە لۆس ئانجلس بەڕێوەبچێت.
گوتیشی: "پێم وایە کە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024" کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو بەڕیوەچوو، سووکایەتیکردن بوو بە مەسیحییەت".
ھەر لەوبارەیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، مایک جۆنسۆن ڕەخنەی لەو نمایشانە گرت کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو لە میانی ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024"، پێشکەش کران.
مایک جۆنسۆن لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس، ڕایگەیاندووە کە نمایشی تابلۆی "دوا ئێوارەخوان" کە لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024"، پێشکەش کرا، سووکایەتیکردن بوو بە مەسیحییەکان لە سەرانسەری جیھاندا.
لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024" کە ڕۆژی ھەینی ڕابردوو بەڕیوەچوو، تابلۆیەکی ھونەری نمایش کرا کە ھاندان بوو بۆ ھاوڕەگەزخوازی.
تابلۆکە لە تابلۆی "دوا ئێوارەخوان" دەچوو کە لەلایەن لیۆناردۆ داڤینچی-یەوە کێشراوە، ھەروەھا تابلۆکە پێکھاتووە لە مێزێکی گەورە کە ژمارەیەک پیاو بە دەوریدا کۆبوونەتەوە و جل و بەرگی ئافرەتیان پۆشیووە.
جگە لەوەش لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی "پاریس 2024"دا، کەسێک کە ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە، نمایشی جل و بەرگی ئەنجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.