سوننه‌كانی عێراق دەیانەوێت هەرێمێکی ئۆتۆنۆمییان هەبێت، بریاریشه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کۆنگرەیهك لە پارێزگاى ئەنبار به‌رێوه‌بچێت و سەرۆکى لیژنەکەش دەڵێت، نوێنەرانى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزخانەکان بانگهێشت دەکرێن.
عه‌ره‌بی سوننه داوای هه‌رێمێكی ئه‌تۆنۆمی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه‌و لیژنه‌كه له 25 كه‌س پێکهێندراوە کە هەریەک لە پارێزگاکانى ئەنبار، دیالە، سەلاحەدین، نەینەوا و کەرکووک پێنج نوێنەریان هەیە.
رەعد سلێمان سەرۆکى لیژنەكه، به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه، لە نێوەڕاستى مانگى ئەیلوولی ئه‌مساڵدا کۆنگرەکەمان لە پارێزگاى ئەنبار دەکەین و به‌ناوی کۆنگرەى هەرێمى عەرەبی – رۆژئاوا، له كۆنگره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پارێزگاکانى ئەنبار، دیالە، سەلاحەدین، نەینەوا و کەرکووک پێنج نوێنەریان ده‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بۆ ئاماده‌بوون له كۆنگره‌كه‌دا بانگهێشتنامە ئاراستەى نوێنەرانى هەرێمى کوردستان و نێردە دیپلۆماسییە بیانى و عەرەبییەکان لە عێراق دەکرێت. ئاشكراشی كرد، له پازده‌ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ هۆتیل ئەنبارى نێودەوڵەتى دەکرێتەوەو بڕیارەیشه کۆنگرەکەى تێدا بکرێت، ئامانجی کۆنگرەكهش بۆ روونکردنەوەى ئەوەیە کە ئەو هەرێمەی دەمانەوێت دروستی بکەین مەبەست لێى پارچەپارچەکردنى عێراق نییە، به‌ڵكو هه‌رێمێكی ئهتونومیی به‌ده‌ست بهێنێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.