ژمارەیەک کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، بەشێوەیەکی کاتی گەشتەکانیان بۆ لوبنان ھەڵپەسارد.
لەوبارەیەو ھێڵی ئاسمانیی ئەڵمانی لوفتھانزا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا، گەشتە ئاسمانییەکان تا ڕۆژی ٥ی ئابی داھاتوو بۆ لوبنان ھەڵپەساردووە.
ھەروەھا کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی سویسرا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە گەشتە ئاسمانییەکان تا ڕۆژی 5ی ئابی داھاتوو بۆ لوبنان ھەڵپەساردووە، ئەوەش بەھۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا.
ھەر لەوبارەیەوە کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی ئایر فرانس گەشتە ئاسمانییەکان لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە بۆ لوبنان ھەڵپەساردووە.
ھەروەھا ئەو گەشتانەی کە بڕیار بوو دوێنێ دووشەممە لە ئەڵمانیا، ھۆڵەندا و سویدەوە بۆ لوبنان ئەنجام بدرێن، ھەڵوەشێندرانەوە.
ڕۆژی یەکشەممە بەھۆی ھەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ھێرشی سەربازی بۆ سەر لوبنان، بەشیک لە گەشتە ئاسمانییەکان لە وڵاتانەوە بۆ بەیروت دواخران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.