به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: راوێژكارێكی جۆبایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلی ئاگادارکردەوە لە هەر هێرشێک کە بەیرووتی پایتەختی لوبنان بکاتە ئامانج.
ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی، له‌سه‌ر زاری 2 به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی و ئیسرائیلی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئامۆس هۆچشتاین ڕاوێژکاری باڵای جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلی ئاگادارکردەوە لە هەر هێرشێک بەیرووتی پایتەختی لوبنان بکاتە ئامانج.
ئه‌و بەرپرسە ئەمریکییە كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی پێی وایە هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر بەیروت هێڵی سووره و له ئەگەری هێرشكردنه سه‌ر به‌یروت به‌شێویه‌كی مه‌ترسیدار شه‌ڕه‌كه فراوانتر ده‌بێت.
به‌رپرسێكی ئیسرائیلییه‌ش به ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی وتووه، ئامۆس هۆچشتاین راوێژكاری بالای سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ یۆهاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل قسەی کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات لە بەرامبەر حزبوڵای لوبنانی، بەڵام دەبێت خۆی بەدوور بگرێت لە فراوانكردنی جه‌نگ و هه‌روه‌ها ژیانی هاووڵاتی سڤیلیش بپارێزیت.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌مه‌ریكا له هۆشدارییهكهیدا وتووێتی، لێدانی هەر ئامانجێکی حزبوڵڵا لە بەیروت لە وەڵامی هێرشەکەی جۆلان دەتوانێت دۆخەکە بە تەواوی لە کۆنتڕۆڵ دەربهێنێت. ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیلی له‌وه‌ش ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌گه‌ر بێگهكانی حزبوڵڵا له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان بكاته ئامانج حزبوڵڵا بە هەڵدانی مووشەکی دوور مەودا وڵامی ئیسرائیل دەداتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.