ئوردن هۆشداری لە شەڕی سه‌رتاسه‌ری ناوچەیی دەدات. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن هۆشداریدا له مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌یی، دوای هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان هۆشداریداوه له زیادبوونی ململانێ و گرژییه‌كان له باشوری لوبنان، له كاردانه‌وه‌كانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی نوێ دژی لوبنان، به‌هۆی ئاراسته‌كردنی چه‌ند هاژه‌كێك بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌جدال شهمس.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ڕه‌نگه په‌ره‌سه‌ندنی دۆخه‌كه له باشوری لوبنان ببێته هۆی فراوانبونی شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ناوچه‌یی، جهختیشیكردۆتهوه له‌سه‌ر گرنگی پشتگیریكردنی لوبنان و ئاسایش و سه‌قامگیری خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كانی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئاشكراشیكرد، به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر و گرژی و هه‌ڕه‌شه‌ی فراوانكردنی ململانێكان له ئاستی ناوچه‌ییدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.