Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:44

مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی دەکات

کوردستان TV
100%

بە بۆنەی کۆچی دوایی براکەییەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی دەکات.

دەقی پرسەنامەکەی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: 

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان.

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی براتان خوالێخۆشبوو (غاندی شێخ محەممەد)، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

29 تەمووز 2024

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.