Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:31

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

کوردستان TV
100%


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات و  ڕایده‌گه‌ێنێت هاوسۆز و هاوخەمیانم.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سه‌ره‌خۆشی له‌ شێخ نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانی ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی شێخ نه‌هرۆ که‌سنه‌زانی و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌یان ده‌که‌م بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو غاندی شێخ محه‌ممه‌دی برایان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
 
 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، له‌ خودای مه‌زن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنه‌وایی به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.