Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:28

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات و ڕایده‌گه‌ێنێت سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی: 
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێز شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕێبەری تەریقەتی قادری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (غاندی شێخ محەمەد کەریم)ـی برای بەڕێزتانمان پێ گەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.