Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:46

ئاگر له‌ شاخی گۆیژه‌ی سلێمانی كه‌وته‌وه‌ و زیاتر له‌ 200 دۆنم دار و پووش و پاوان سووتا

کوردستان TV
100%


 
ئاگر له‌ شاخی گۆیژه‌ی سلێمانی‌ كه‌وته‌وه‌ و ده‌یان دۆنم دار و پوش و پاوان سووتا. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 29ی7ی2024، ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ شاخی گۆیژه‌ی سلێمانی كه‌وته‌وه‌ و زیاتر له‌ 200 دۆنم دار و پووش و پاوان سووتا و له‌ چه‌ند شوێنێكیش ئاگر له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون نزیكبووه‌ته‌وه‌.

 لای خۆشییه‌وه‌ به‌رگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، کاتژمێر 3ی بەرەبەیان تیمەکانیان ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام بەهۆی هەڵکردنی باوە ئاگرەکە خێرا تەشەنەی کردووە و ڕووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە و دوای چەند کاتژمێرێک توانراوە کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.

 بە گوێرەی بەرگریی شارستانیی سلێمانی، ئاگر ڕووبەری زیاتر لە 200  دۆنمی ناوچه‌كه‌ی سووتاندووە کە چەند جۆرێکی جیاوازی داری تێدایە و تاوەکوو ئێستاش هۆكاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.