نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بەھۆی باران بارینی بەخوڕ لە باکووری یەمەن کە لەژێر کۆنترۆڵی حووسییەکان دایە، زیان بەر 800 خێزان کەوتووە.
کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: "باران بارینی بەخوڕ، ناوچەی قەفلەى سەربە پارێزگای عیمرانی گرتووەتەوە کە بەھۆیەوە زیانێکی زۆر بە ناوچەکە کەوتووە".
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداوە کە باران بارینی بەخوڕ لە ناوچەکە، زیانی بە 300 خێزان لە کەمپی ئاوارەکاندا و 500 خێزانی دیکە لە دەرەوەی کەمپەکاندا گەیاندووە.
باسی لەوەش کردووە کە لەگەڵ گروپی ھەماھەنگی و بەڕێوەبردنی کەمپەکان و ھاوبەشە ناوخۆییەکان لە یەمەن ھەماھەنگی دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بە پەلە پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک خۆراک، کەرەستەی پاکوخاوێنی و ئاوی پاک بۆ ئەو خێزانانە دابین بکەن کە بەھۆی باران بارینی بەخوڕەوە، زیانیان بەرکەوتووە.
لە میانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، باران بارینی بەخۆڕ ژمارەیەک پارێزگای باکووری یەمەنی گرتەوە لەنێویاندا پارێزگاکانی عیمران و سەعدە کە بەھۆیەوە لافاو لەو پاریزگایانە دروستبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.