لە سبەی دووشەممەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەست دەكرێت بە دابەشكردنی فۆڕمی زەوی بەسەر خانەنشینان، فۆڕمەكەش لە بانكەكان دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی گەرمیان لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: ڕێنمایی دابەشکردنی فۆرمی زەوی بۆ خانەنشینانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری و بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین لە ڕۆژی دووشەممە رێكەوتی 29/7/2024 فۆرمەکان لە بانکەکان دابەش دەکرێت.
دابەشكردنی فۆڕمەكە بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:-
1 - هەر خانەنشینێک لە چ بانکێک مووچە وەردەگرێت، دەبێت سەردانی ئەو بانکە بکات بۆ وەرگرتنی فۆرمەکە.
2 - تەنها خانەنشینی زیندوو دەگرێتەوە کە خۆی فەرمانبەر بووە و خاوەنی مووچەکەیە، خانەنشینی میراتگر مافی وەرگرتنی فۆرمەکەیان نییە.
3 - هەر خانەنشینێک کە كارتی زانیاری ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمه فۆرمی زه‌وی پێ نادرێت.
4 - لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینمان، هیچ فۆرمێک دابەش ناکرێت و پڕناکرێتەوە لەبەرئەوە تکایە کەس سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکات بۆ ئەو مەبەستە.
5 - تەنها فۆرمەکان لەبەڕێوەبەرایەتی خانەنشینمان وەردەگیرێتەوە.
6- له كاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان ده‌بێت كۆپی كارتی نشتمانی سه‌رۆك خێزان و خێزانی خانه‌نشین + كارتی زانیاری+ ناسنامه‌ی خانه‌نشینی هاوپێچی فۆرمه‌كه بكرێته له‌یه‌ك وهرهقهدا به ڕه‌نگاوڕه‌نگ (مله‌وه‌ن).
7- ژن ومێرد ئه‌گه‌ر هه‌ردووكیان خانه‌نشین بوون، هه‌ركه‌سێكیان خاڵی زیاتر بوو ئه‌وه‌یان فۆرمه‌كه پڕبكاته‌وه.
8- خانه‌نشینان ته‌نها ئه‌م خاڵانه پڕبكه‌نه‌وه (ناوی چواری داواكار و ناوی چواری دایك و شوێنی نیشته‌جێ بوون به‌پێی كارتی زانیاری و شوێنی له‌دایك بوون و باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان و له خشته‌كه‌ی خواره‌وه ناوی سه‌رۆك خێزان و خێزانه‌كه‌ی بنووسێت).
9- ئه‌م خاڵانه له‌لایه‌ن بهڕێوهبهرایهتمانهوه پڕده‌كرێته‌وه كار و فه‌رمانگه كه لێی كار ده‌كات و ژماره‌ی ساڵانی خزمه‌ت و پشتگیری به‌رده‌وام له ڕاژه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.