بههۆی بهرزبوونهوهی گرژییهكان له رۆژههلاتی ناوهڕاست و پارێزگاریی لە سعوودیە و ئوردن لە هێرشی گرووپەكانی میلیشیاکانی عێراق، دوو فڕۆکەی جەنگی زەبەللاحی جۆری B-52 ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
گۆڤاری ئێر ئەند سپەیس فۆرسی ئەمریکی بڵاوی کردووەتەوە، بەهۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی سەر بنکەکانی ئەمەریکا لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی عێراقەوە، کە خۆیان بە بەرەی موقاوەمە ناساندووە، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بڕیاری داوە 2 فڕۆکەی جۆری B-52 ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتەوە.
گۆڤارەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکا نووسیویەتی؛ هەردوو فڕۆکەکە لە25ی ئەم مانگە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران و دەست و پێوەندەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،لە بنکەی سەربازیی میخائیل کۆگالنیسیانۆی ڕۆمانیاوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست فڕیون و دوای 32 کاتژمێر لە ئوردن و سعوودیە نیشتوونەتەوە.
باسی لەوەشکردووە، ئامانج لە ناردنی ئەو دوو فڕۆکە جەنگییە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پارێزگارییە لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ پاراستنی هاوپەیمانەکانی لەوانە سعوودیە و ئوردن لە هێرشی گرووپە میلیشیاکانی عێراق.
ئەمەش لە کاتێکدایە گرووپە میلیشیاکانی عێراق دوای نزیکەی چوار مانگ لە 25 و 26ی ئەم مانگە جارێکی دیکە لە عێراق و سووریا چهند بنكهیهكی سهربازی ئهمهریكا وهاوپهیمانانیان كرده ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.