Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:38

ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ده‌كرێن

کوردستان TV
100%


بڕیارە ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28ی7ی2024، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دڵنیابوونەوە لە پاكیی كاندیدان بۆ پەرلەمانی كوردستان، ناوەكان ڕادەستی دەستەی دەستپاكی بكات. 

جومانە غولای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، راگەیاند، ناوی سەرجەم كاندیدەكان كۆ كراوەتەوە پێشكەشی ئۆفیسەكانی كۆمسیۆن كراون. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو ناوانە كراونەتە لیست و پێشكەشی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكرێن، لەگەڵ دەستەی دەستپاكی، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ پێشینەیەكی تاوانیان نییە.

 گوتیشی، ئەمڕۆ ناوی كاندیدان پێشكەشی دەستەی دەستپاكی دەكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هیچ پێشینەیەكی گەندەڵییان نییە. بڕیارە لە 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقیش به‌رده‌وامن

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.