دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، لە ماوەی سێ ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێکی چڕی تۆز و خۆڵ پارێزگاکانی عێراق بگرێتەوە، کەشناسی هەرێمی كوردستانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
دەستەی کەشناسیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ پارێزگاکان دەگرێتەوە و تا سێ رۆژ كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەبێت، له‌گه‌ڵ کەمێک بەرزبوونه‌وه له ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه.
كه‌شناسیی عێراق روونیشی كردۆته‌وه، سبه‌ی بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگاکانی میسان و بەسرە دەبێت، کە48 پلەی سیلیزی دەبێت ئه‌مه‌ش به‌راورد به هه‌فته‌ی رابردوو دوو پله نزمبووه‌ته‌وه كاتێك له باشووری عێراق پله‌كانی گه‌رما گه‌یشته په‌نجا پله.هاوکات له بەغدا 46 پلەی سیلیزی تۆمار دەکات.
لای خۆیه‌وه وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه پله‌كانی گه‌رما یه‌ك تا دوو پله به‌رزده‌بنه‌وه به‌راورد به دوێنێ شه‌ممه هاوكات تۆز وخۆڵ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.