محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری داخستنی سه‌رجه‌م كەمپی ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ڕۆژی 30ی تەمموزی وەک دوا وادە دهستنیشانكردبوو بۆ داخستنی سه‌رجه‌م كەمپی ئاوارەكان، هاوكات حكومەتی هەرێمی كوردستانیش به‌مه‌رج پشتگیری لهگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه پیردەیان جەعفەر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند: بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان وەستێنراوە و هیچ ئاواره‌یه‌ك بهزورهمڵی ناگهرێنرێتهوه.
گوتیشی: بڕیارە سەرەتای مانگی ئابی داهاتوو لیژنەیەكی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان کۆببێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاوه‌راكان و ره‌خساندنی زەمینە بۆ گەڕاندنەوەیان.
شیاوی باسه تا ئێستا نزیکەی 26 هەزار و500 خێزانی ئاوارە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ده‌ژین و22 هەزاریان لە دهۆکن و 4 هه‌زارو500 خێزانیش لە هەولێرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.