Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 04:47

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

دوای تەقەكردنەكەی شەوی رابردوو له‌ باره‌گای لقی سێی كه‌ركووك، لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیەندراوێكی  بۆ ڕای گشتیی بڵاوكرده‌وه‌.


له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركووك هاتووه‌،  کاتژمێر 1:50ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 27ی7ی2024 لە هێرشێکی ترسنۆکانەدا، بارەگای لقی 3ی پارتیمان کرایە ئامانج، بەڵام ئاگایی و هۆشیاریی پاسەوانەکانی بارەگای لق ئەم هەوڵەی پووچەڵ کردەوە.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، دیارە مەبەستی سەرەکیی هێرشەکە، بە ئامانجگرتنی خاڵێکی بارەگای لقمان بووە، یەکەمجار تەقە لەوێ کراوە و مەبەستەکەش ئەوە بووە دواتر بێنە نێو لقەوە و کردەوەی تیرۆرستی بکەن، لە دوو شوێنی جیاوازەوە بە  نیشانشكێن و دەستڕێژ، تەقە لە بارەگاکەمان کراوە، بەڵام پاسەوانەکانی بارەگای لق وەڵامیان داونەتەوە.

لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌ركووك ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ڕووداوەکە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت، لقی سێی پارتیمان، لەسەر سیاسەتی خۆی کە پێکەوەژیان و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانە بەردەوامە، هەموو جۆرە هەوڵێکی لەم شێوەیەش جگە لە شکستخواردنی نەیاران و پووچەڵبوونەوەی پیلانەکانیان، هیچ دەرئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.