نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریکا (ئێف بی ئای)، پشتڕاستی کردەوە کە لە میانی هەوڵی تیرۆرکردنیدا، گولـله بەر گوێچکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کەوتووە.
ئێف بی ئای، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو لێکۆڵینەوەیەی بڵاوکردەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەڕێوەی دەبات لە بارەی ئەوەی ئایا ئەوەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەر ترەمپ کەوت گوللەیە یان نا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەو شتەی بەر گوێچکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ترەمپ کەوت ئەو گولـلهیە یان پارچەیەکی ئەو گوللەیە بوو کە لە چەکی کەسە کوژراوەکەوە تەقێندراوە".
ڕاگەیاندراوەکەی ئێف بی ئای بە یەکلاکەرەوەترین لێدوان دادەنرا کە تا ئێستا لەلایەن هێزەکانی جێبەجێکردنی یاساوە سەبارەت بە برینداربوونی ترەمپ بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.