لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان.بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی جۆدوی کوردستان، دوای 2 ڕۆژ لە بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتی یانەکانی کوردستان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 26ی7ی2024، بە بەشداری 12یانە لەسەر ئاستی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە شاری دهۆک کۆتا رکابەرییەکانی نێو پالەوانێتییەکە لەسەر ئاستی بەچکە شێران و تازەپێگەیشتووان بەرێوەچوو.
ئەنجام لەسەر هەردوو ئاست بەم شێوەیە بوو:
بەچکە شێران
1ـ ئاڵا
2ـ سێمێڵ
3ـ ئاکرێ
3ـ سێیەمی دووبارە ئاسۆ
لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان
1ـ سێمیڵ
2ـ ئاکرێ
3ـ دهۆک
3ـ سێیەمی دووبارە پۆلەتەکنیک.
لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆک و بەرپرسان لە یەکێتی ناوەندی جۆدۆی کوردستان بروانامە و جامی پاڵەوانێتییەکە بەخشرا بە پاڵەوانان.
لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان، وەک دامەزراوەی وەرزشی هەرێمی کوردستان کاروچالاکیەکانی بە پشتگیری کابینەی نۆیەم ئەنجام دەدات.
ئاڵا لە بەچکە شێران و سێمێڵ لە تازەپێگەیشتووان بوونە پاڵەوانی جۆدۆی یانەکانی کوردستان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.