Erbil 29°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 12:17

بە هاژه‌ك هێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد

کوردستان TV
100%


چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق ڕایانگەیاند کە بە ئاراستەکردنی ژمارەیەک هاژه‌ك، بنکەی ئاسمانيی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمریکای تیایدا جێگیرکراوە، کراوەتە ئامانج.

سەرچاوە ئەمنییەکان بۆ میدیاکانی عێراقیان ئاماژەیان بەوەداوە، چوار هاژه‌ك ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد کراون.

باسیان لەوەش کردووە کە هاژه‌كه‌كان لە بنکەکە کەوتوونەتە خوارەوە.

سەرچاوەکان زانیاری زیاتری لەبارەی زیانی ھێرشەکە نەخستووەتەڕوو.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ھێرشەکە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە دەست پێ کردووە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ھێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد ڕانەگەیاندووە.

ناوە ناوە هاژه‌ك و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکرێن.

بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبارو یەکێکە لەو بنکانەی کە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمریکای تیایدا جێگیرکراوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.