سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆشكى شاييۆ له ناوچه‌ى ترۆكادێرۆى پاريس بەشداری لە ئاهەنگی دەستپێکردنی یارییەکانی ئۆڵمپیکی پاريسدا كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: پاش ئه‌وه‌ى به بانگهێشتێكى فه‌رمى بۆ به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى یارییەکانی ئۆڵمپیکی 2024ـدا گه‌يشته پاريس، ئێواره‌ى ڕۆژی هه‌ينى (26ـی تەمموزی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانى وڵاتانى جيهان، له‌لايه‌ن ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوه له كۆشكى ئێلیزێ پێشوازى لێكرا.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى له په‌راوێزى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا چاوى به ژماره‌يه‌ك له سه‌رۆك، شا و سه‌ركرده‌كانى جيهان كه‌وت، دواى ئه‌وه‌ش پێكه‌وه به‌شدارييان له ده‌ستپێكردنى يارييه‌كانى ئۆڵمپيكی پاریس‌دا كرد كه له كۆشكى شاييۆ له ناوچه‌ى ترۆكادێرۆى پاريس به به‌شداريى ده‌يان هه‌زار كه‌س له سه‌رانسه‌رى جيهانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.