پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دایك و كچێكی دەستگیركرد كە شەوی رابردوو هەڵسابوون بە كوشتنی پیاوێك بە چەقۆ كە بە سەردانی چووبووە ماڵەكەیانەوە.
پۆلیسی سلیمانی بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو کەسێک بەسەردان دەچێتە ماڵێک لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی، دواتر لە ماڵەکەدا لەگەڵ دوو کەسی تردا دەبێتە شەڕ و دەماقاڵێ، لە ئەنجامدا کەسەکە بەچەقۆ بەسەختی بریندار دەکرێت و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەست دەدات، دواتریش تۆمەتبارەكان بۆ شوێنێکی نادیار هەڵدێن.
بڵاویشی كردەوە: دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە و ئەنجامدانی کەشف و هێڵکاریی بۆ شوێنی ڕووداوەکە، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەستیان پێ کرد.
هەروەها بڵاوی كردەوە: سەرئەنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا دوو تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەوە بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا كە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ن، ع، م - أ، ج، م) کە دایک و کچن، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.