سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی كورد لە پارێزگای كەركووك لە كاتی راوەماسی خنكا و گیانی لەدەست دا.
پۆلیسی كەركووك رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 5:00 گەنجێكی كوردی دانیشتووی شاری كەركووك لە كاتی ئەنجامدانی راوەماسی خنكا.
راشیگەیاند: گەنجەكە ناوی (نەجات كاوە)یە و دانیشووی گەڕەكی دەروازەی شاری كەركووكە.
پۆلیسی كەركووك ئاماژەی بەوەش دا كە گەنجەكە لە كاتی ئەنجامدانی راوەماسی لە بەنداوی خاسە لە سنووری پارێزگای كەركووك خنكاوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.