ئەو كەسانەی بە سواری ماتۆڕسكیل جانتای ئافرەتانیان دەڕفاند، لەلایەن پۆلیسی پارێزگای بەغداوە دەستگیركران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا رایگەیاند: هێزەكانمان توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن كە لە ناوچەی بنووك لە رۆژهەڵاتی بەغدا بە سواری ماتۆڕسكیل جانتای ئافرەتانیان دەڕفاند.
رایشگەیاند: هەردوو تۆمەتبارەكە پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتر چەندین تاوانی دزیكردنیان لە شاری بەغدا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەش دا كە هەردوو تۆمەتبارەكە دانیان بە تاوانەكانیان داناوە و ئێستاش راگیراون و راپێچی دادگا دەكرێن بۆ ئەوەی سزای یاسایی بدرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.