Erbil 20°C ھەینی 18 تشرینی یەکەم 08:16

ئەمڕۆ ئێوارە ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵەمپیاد لە پاریس بەڕێوە دەچێت

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رێوڕەسمی ئاهەنگی كردنەوەی یارییەكانی ئۆڵەمپیادی هاوینەی 2024 لە پاریسی پایتەختی فڕەنسا بەڕێوە دەچێت.

ئاهەنگەكە لە كاتژمێر 7:30ی سەرلەئێوارە بە كاتی كوردستان دەست پێ دەكات و بەشێوەیەكی گشتی ماوەی 4 كاتژمێر دەخایەنێت، رێوڕەسمەكە لەسەر رووباری سین لە ناوەڕاستی پاریس بەڕێوەدەچت.

دوای تێپەڕبوونی 100 ساڵ، شاری پاریس دووبارە مێوانداریی ركابەرییەكانی ئۆڵەمپیادی هاوینە دەكاتەوە دوای ئەوەی لە ساڵی 1924 شارەكە مێوانداریی پاڵەوانیەتییەكەی كردبوو.

لە ئۆڵەمپیادی ئەمساڵی پاریس بەشێوەیەكی گشتی 10500 وەرزشكار لە سەرتاسەری جیهان بەشدارن و لە 32 جۆری وەرزشی جیاوازدا ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی 306 مەدالیا دەكەن.

ئۆڵەمپیادی هاوینەی پاریس لە ئەمڕۆ هەینی 26/7/2024 دەست پێ دەكات و تا 11/8/2024 بەردەوام دەبێت.

یارییەكانی ئۆڵەمپیاد یەكێكە لە گرینگترین رووداوە وەرزشییەكانی جیهان و هەر چوار ساڵ جارێك بەبەشداری سەرجەم وەرزشوانانی جیهان بەڕێوە دەچێت، دوایین ئۆڵەمپیادیش لە ساڵی 2020 لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوەچوو.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.