وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات كە بۆ ساڵی نوێی خوێندن، زیاتر لە حەوت ملیۆن كتێب چاپكراون، جەختیش دەكاتەوە كە هێشتا كتێبی تریش چاپ دەكرێن.
ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئامادەسازییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2024-2025، چاپی نوێی کتێبەکانی خوێندن، بە کوالێتییەکی زۆر بەرز چاپ دەكرێن.
راشیگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 7 ملیۆن و 674 کتێب وەک وەجبەی یەکەم چاپكراون و گەیشتوونەتە کۆگای پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و خويندنی کوردی لە کەرکووک.
وەزیری پەروەردە جەختیشی كردەوە كە هێشتا ماویەتی و گەیشتنی چاپی نوێی کتێب بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.