به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی 3 تۆمه‌تبار به بڕی 40 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند و ده‌ستیش به‌سه‌ر 19 په‌رتوك كه روپۆشكرابوو به مادده‌ی هۆشبه‌ر ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ی7ی2024 بڵاویكرده‌وه، لەدوو چاڵاکیدا 3 تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی(40) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا . هەروەها دەستگیرا بەسەر ١٩ پەرتوک کە روپۆش کراوە بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ئەمڤیتامین)کریستاڵ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لە بەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و پاشان وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچاڵاکی یەکەمدا لەبەرواری (2ی6ی2024) تونیمان دەست بەسەر 19 مەلزەمە لەشێوەی پەرتوکدا بگرین کە رۆپۆش کرابوون بە ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمڤیتامین) کە ئامادەکرابوون بۆ وڵاتی بەریتانیا بگوازرێنەوە، هەر ئەوکات بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش بەرێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی سەر بەدەزگای ئاسایشی هەرێم/ سلێمانی لەتۆمەتبارو سەرچاوەی هاتنی ئەو پەرتوکانە ئاگادار کرایەوە بۆ مەبەستی دەستگیرکردنیان چونکە زانیاری هەبوو بڕێکی تریش پەڕتووک ئامادەکراون بۆ گواستنەوەیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لەچالاکی دووەمدا لە ڕێکەوتی 23ـی7ـی2024، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لەشاری هەولێر، توانییان 3 تۆمەتبار بە بەبڕی (40) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵەوە دەستگیربکەن.
لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراون و لەژێرلێکۆڵینەوەدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.